چوار فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس بەرەو پۆڵندا بەڕێکەوتن
لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى و بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا، زانکۆى جیهان-هەولێر توانى لە پرۆگرامی ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) یەکێتی ئەوروپا، چوار فێرخواز ڕەوانەى پۆڵندا بکات بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە.
بەو بۆنەیەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وتەیەکدا، کە فێرخوازان و کەسوکاریان ئامادەیبون، دواى ئەوەى پیرۆزبایی لە فێرخوازان و کەسوکاریان کرد، ڕایگەیاند: ئەم گروپەى فێرخوازان بۆ ماوەى نزیکەى چوار مانگ لەو وڵاتە دەمێننەوە و، لە زانکۆى وارشۆ درێژە بەخوێندنەکانیان دەدەن، وتیشى خۆشحاڵ و شەرفەمەندین کە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پرۆگرامێکى نێوەدەوڵەتى بەشدار دەبن و، لە پۆڵندا شوێنى خۆى دەکەنەوە، کە یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانى جیهان بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى تەلارسازى و بایۆمێدیکەڵ.
ڕوو لە فێرخوازان، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕایگەیاند: ئەمە دەسکەوتێکى زانستى گرنگە بۆ ئێوە، بۆیە هەریەک لە ئێوە نوێنەرایەتى عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەت دەکەن، بۆیە هەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتێکتان ڕەنگدانەوەى هەیە لەسەر زانکۆ و ناوناوبانگى وڵاتەکەتان، لەبەرئەوە دەبێ لە ئاستێکى بەرزدا بن و، ئێوە لە نێو نزیکەى ٦٠٠ هەزار فێرخواز دەستنیشان کراون، لەم پڕۆسەیەشدا دەبێ بەڕاستى فێرخوازێکى نمونەیی بن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر وتى: فێرخوازان دەبێ پابەندى تەواوى ڕێنماییەکانى زانکۆى وارشۆ بن، ئێمە لە پەیوەندى بەردەوامدا بین لەگەڵتان، ڕاستە ئێوە سوود لەلایەنى کەلتورى و زانستى ئەو وڵاتە وەردەگرن، بەڵام بەپلەى یەکەم ئێوە بۆ مەبەستێکى زانستى سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و دەبێ باشترین دەسکەوتى زانستى بۆ وڵاتەکەتان بەدى بهێنن، ئێمەش چاودێرى و بەدواداچونى سەرجەم هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانتان دەکەین، ئەوەش لە ڕێگەى وەرگرتنى ڕاپۆرتى مانگانە لە زانکۆکەتان.
لە کۆتایشدا وتى: ئەم خوێندنە دەرفەتان بۆ دەڕەخسێنى تا لە داهاتوودا بتوانن سکۆلەرشیپى ئەو وڵاتە بەدەست بهێنن بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا بەتایبەت ماستەر، بۆیە ئێمە لە ئێستاوە شانازیتان پێوە دەکەین و بەهیواین لە ئاست چاوەڕوانیەکانماندا بن.
لە کۆتایدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى لێژنەى ڕاگەیاندن و هەڵسەنگاندن و دیاریکردنى و ڕایکردنى ئەم پڕۆسەیەى فێرخوازانى کرد، کە لەماوەى ڕابردودا هەوڵ و ماندوبونى زۆریاندا، من ئەو دەسکەوتە بەدەست بهێنن، وتیشى ئێمە ئەم دەسکەوتە بەدەسکەوتى نیشتمانى دەبینم بۆ خزمەتکردن بە داهاتوى کۆمەڵگەکەمان.
لە کۆتاى دیدارەکەشدا، کەسوکارى فێرخوازان سوپاسى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ منداڵەکانیان، تا بتوانن پەرە زیاتر بە توانا و لێهاتوەکانیان بدەن.
زانکۆى جیهان-هەولێر تاکە زانکۆى تایبەت و پێشەنگ لە هەرێمى کوردستان، کە بە تەواوی لە کۆمسیۆنی ئەوروپا تۆمارکراوە و ژمارەی ناسنامەی هەیە و بریتیە لە (PIC) = 907654415، ئەم تۆمارکردنە ڕێگە بە زانکۆى جیهان-هەولێر دەدات بۆ پێشکەشکردن و بەدەستهێنانى ئەو گرانتانە کە وەک لە چوارچێوەى پڕۆژە زانستیەکانى یەکێتی ئەوروپا دەکرێ، لەناویاندا زانکۆکانی وڵاتانی هاوبەش و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەوانە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا، زانکۆی ئۆندۆکوز (Ondokuz Mayis University) و زانکۆى ماردین (University Mardin) لە تورکیا.
بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2021-2022) پێشتر زانکۆی جیهان-هەولێر لە ئاگادارینامەکدا گشت فێرخوازانى زانکۆى ئاگادار کردەوە، کە ژمارەیەک کورسی خوێندن بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە کۆلێژەکانى تەکنیکى پزیشکى، زانست و ئەندازیاری، لە ئەنجامدا چوار فێرخواز کاندید کران، کە فێرخوازان ڕەند شاکر مەحمود و، مهند قەیس عەبدوڵلا لە بەشى ئەندازیارى تەلارسازى و فێرخوازان بشرى جمال عەبدوڵلا و ئەحمەد لوقمان کەریم لە بەشى (بایۆمیدێکەڵ) بون، هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنى ئەو فێرخوازانەش لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک بووە، کە لە لایەن ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا دانراوە.
ئیراسمۆس پڵەسی (ERASMUS PLUS) پرۆگرامێکی یەکێتی ئەوروپایە کە مانای پلانی چالاکی کۆمەڵگەی ئەوروپایە بۆ جووڵانەوە و ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ستافى زانستى زانکۆ دێ. پڕۆگرامەکە لە ساڵی (1987) بۆ بوارى پەروەردە و ڕاهێنان دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە بونیاتنانی توانای دامەزراوەکانی خوێندنی باڵایە لە جیهاند.
بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی ههیه، بهتایبهت ئهو وڵاتانهی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.