ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر سەبارەت بەهێرشەکانی سەر پارێزگای هەولێر
شەوی ڕابردوو، بەموشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێری پایتەخت و خۆشەویست و، چەند شوێنێکی مەدەنی کرانە ئامانج و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
بەو بۆنەیەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارە موشەکیە دەکات، چونکە هیچ پاساوێکی بۆ نیە، هەروەک پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و پرنسیپە نێودەوڵەتیەکانە و پەیوەندی دراوسێیتیە.
هەر لەو بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و، خودای گەورە بەبەهەشتیان شاد بکات و، هیوای زوو چاکبووەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین…
سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر