فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێر دەکەن
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (١٤/١/٢٠٢٤) فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر ایاد عبداللە ڕەشید، سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری هەولێریان کرد و لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
فێرخوازان لە چوارچێوەى وانەى (چاودێری نەخۆش)، بەشەکانى چاودێریکردنى نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکە بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى ڕێگە و میکانزمەکانى چۆنیەتى چاودێریکردنى نەخۆش بوون، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن ستافى تەندروستى بەشەکان و پزیشک و کارمەندان وردەکارى کارەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد.
ئەم سەردانە زانستیە بووە ئەزموونێکی پراکتیکى نوێ بۆ فێرخوازان بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردنی لەگەڵ نەخۆشە جۆراوجۆرەکان، هەروەک بووە دەرفەتێک تا فێرخوازان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ باشتر ئاگادارى ژینگەى کارکردنى داهاتویان بن.