ڕۆڵى ڕاگەیاندن لە پەیوەندییە سیاسیەکانى نێوان هەرێم و بەغداد لە وۆرکشۆپێکى هاوبەشدا
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی بەهاوبەشى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕۆژانى (١١-١٢/٤/٢٠٢١) وۆرکشۆپێکیان بەناونیشانی ( ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پەیوەندییە سیاسیەكانی نێوان حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەریمی كوردستان) لە هۆڵی ئەكادیمیای زانکۆى جیهان بەڕێوەبرد.
لە ڕۆژى یەكەمی وۆركشۆپەكەدا دوو توێژینەوە پێشكەشكران ، یەكەمیان لەلایەن ( پرۆفیسۆر دکتۆر خەلیل ئیسماعیل محەمەد) پێشكەش كرا، کە تێدا ئاماژەی بە كێشە سیاسییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمى کوردستان كرد بەتایبەت ئەو کێشانەى پەیوەندى بەناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان هەیە، لە توێژینەوەى دووەمدا كە لەلایەن (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر خالدە زنون مرعی) پێشكەش كرا، باسى لە پەیوەندی ئابوورییەکانى نێوان هەردوولا كرد.
لە ڕۆژی دوەمی ۆوركشۆپەكەدا توێژینەوەیەک بەناونیشانی (ڕۆڵە پۆزەتیڤە و نێگەتیڤەكانی میدیای سیاسیی لە پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێم) لەلایەن ( دکۆر هاوژین عومەر محەمەد). پیشكەشكرا و تیایدا بەوردى لایەنە جیاکانى باسەکەى خستەڕوو.
هەر دوو ڕۆژى وۆرکشۆپەکەدا، ژمارەیەكی بەرچاو لە ماموستایانی زانكۆ ئامادەبوون و بەشداریان لە گفتوگۆ و دەوڵەمەندکردنى بابەتەکانى وۆرکشۆپەکاندا کرد.
لە ڕۆژى كۆتایى وۆرکشۆپەکەدا، كۆمەڵێگ پێشنیاز و ڕاسپاردە پێشکەشى حكومەتی فیدراڵ و حکومەتى هەرێم كرا، تا باشتر بتوانن لە داهاتوودا سوود لە ئامرازەكانی ڕاگەیاندن وەربگرن بۆ پتەوكردنی پەیوەندی و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، هەروەک وهەوڵەكانیان زیاتر چربكەنەوە بۆ بەرقراركردنی ئاسایش وئاشتی لە نێوان هەردوولا.