فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر خوێن دەبەخشنە بانکى خوێن
وەک هەستکردن بەبەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى بەرامبەر بەکۆمەڵگە و، خزمەتکردن بەو تاکانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بەهاوکارى و دەستگیرۆیی هەیە، سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى هەڵمەتێکى خوێن بەخشینى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١١/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆرە ئامینە سەباح مەحمود جوما سەرۆکى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى خوێن بەخشینى لە بەشەکەى ڕاگەیاند، بەهۆیەوە ژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازانى بەشەکە بەشداریان تێدا کرد.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان ڕەوانەى بانکى خوێن لەهەولێر کران و، لە چوارچێوەى پابەندبوون بە ڕێنماییە خۆپارێزییەکانى تەندروستى و سەلامەتى، هەریەک لە فێرخوازان بوتڵێک خوێنیان بەخشى بەبانکى خوێن لە هەولێر.
خزمەتکردنى کۆمەڵێگە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانى زانکۆى جیهان، کە بەردەوام هەوڵدەدات ئەو هەستى خزمەتکردنە لە ناو هزرى فێرخوازان دروست بکات لە پێناو خزمەتکردنى کۆمەڵگە و بەرژەوەندى گشتى، هەربۆیە بەخشینى خوێن یەکێک لە دەسکەوتى ساڵانەى بەشى بایۆلۆجى بەتایبەت و زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى گشتى.