ڕیکلامى تەلەفزیونى لە چالاکیەکى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن
بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازەکانى، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر فیستیڤاڵێکى ڕێکخست.
لەو فیستیڤاڵەدا، کە بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم ریکخرابوو، سەرجەم فێرخوازان بەرهەمەکانیان لە بوارى دروستکردنى ڕیکلام نمایشکرد.
لە دواى نمایشکردنى بەرهەمەکانیان فێرخوازان بەوردى باسیان لە بیرۆکە و هەنگاوەکان و چۆنیەتى دروستکردنى ڕیکلامەکانیان بۆ ئامادەبووان کرد.
لەو فیستیڤاڵەدا، کە بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢١) لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، فێرخوازان باسیان لەو ئاستەنگ و گرفتانەش کرد، کە لەکاتى ئامادەکردنى ڕیکلام ڕووبەڕوویان بۆتەوە.
ڕیکلامى تەلەفزیۆنى یەکێک لە هونەرە گرنگەکانى کارى ڕۆژنامەوانى و میدیاى، لە بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى جیهان گرنگیەکى زۆر بەو بوارە دەدرێت و، لەلایەن مامۆستاى شارەزاى و خاوەن ئەزموون بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ساڵانە ڕاهێنانە بەفێرخوازان دەکرێت.