بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر کار دەکات بۆ ئامادەکردنی مامۆستای داهاتوو لە بوارە بنەڕەتییەکانی وەک زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، زانستە سروشتییەکان و هونەر. پرۆگرامی خوێندن بە شێوەیەک داڕێژراوە مامۆستا و ڕابەرانی بواری پەروەردە بۆ ئاڵنگارییەکانی پۆلی هاوچەرخ ئامادە بکات. بە جەختکردنەوە لەسەر هەردوو لایەنی تیۆری و کرداری (پراکتیکی)، لەهەمان کاتدا ئەو ئامراز و زانیارییە بنەڕەتییانە دابین دەکات کە پێویستن بۆ ئەوەی پەروەدکارانی داهاتوو بتوانن وانەوتنەوەیەکی ئاستبەرز لە ژینگە جیاوازەکانی فێربووندا پێشکەش بکەن.
دیدگه
دیدگامان ئەوەیە کە ببینە پێشەنگ لە بواری پەرەپێدانی پەروەردەییدا. هەروەها، ئامانجمان پێگەیاندنی سەرکردە و بیرمەندی پەروەردەیییە، بەجۆرێک ببنە بناغە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی زانستخواز و بەردەوام.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پێشکەشکردنی پرۆسەیەکی فێرکردن و فێربوونی نایابە، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستراتیژیی داهێنەرانە لە بواری سەرکردایەتی و توێژینەوەی پەروەردەییدا. هاوکات، هاندانی فێرخوازان بۆ بەشداریی کاریگەر لەناو کۆمەڵگەدا و گرنگیدان بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیک و شێوازەکانی وانەوتنەوە، بەشێکی سەرەکیی کارنامەی ئێمەیە.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* ئامادەکردنی فێرخوازان بەو تایبەتمەندی و کارامەییانەی کە بۆ مامۆستایەکی سەرکەوتوو پێویستن.
* بەهێزکردن و هاندانی توێژینەوەی زانستیی پەروەردەیی.
* ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێربوونی لەبار و داهێنەر.
دەرفەتەکانی کار
* سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
* دیزاینەری کەرەستەی فێرکاری.
* گەشەپێدەری پرۆگرامی خوێندن.
* ڕاوێژکاری پەروەردەیی لە ڕێکخراوەکاندا.
* توێژەری زانستی و پەروەردەیی.
* مامۆستا لە قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان.
تاقیگەکان
* تاقیگەی دەنگ (Audio Lab).
* تاقیگەی کۆمپیوتەر.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە زانکۆی ” SGGW ” بەشدارى لە ڕاهێنانێکی پسپۆڕی تایبەت بە ئەنزیمۆلۆجی دەکەن
فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا شاری مێژوویی کراکۆڤ بەسەردەکاتەوە و بەشداری لە یادی نەورۆز دەکات
فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ هەڵمەتێکی تەندروستی و پشکنینی بێبەرامبەریان لە “گڕاند ماجیدی مۆڵ” ئەنجام دەدەن
فێرخوازێکی بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ڕۆژمێری ڕەمەزان دابەش دەکات و هۆشیاری دەربارەی سەلامەتی خۆراک بڵاو دەکاتەوە
فێرخوازانی بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى پشکنینی خوێنی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن
پێنج فێرخوازی دیکەى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن بەرەو پۆڵەندی بەڕێکەوتن
فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ پشکنینی پزیشکیی بێبەرامبەر لە فیستیڤاڵی ڕەمەزاندا ئەنجام دەدەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501549661
ئیمەیڵ
gedu@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
