گرنگترین چالاكیەكانی بەشی كارگێڕی گشتی بۆ ساڵی خوێندنی – 2018/2019
ئەم بەشە بە یەكێك لە بەشە سەرەكی و گرنگەكانی كۆلێژی كارگێڕی و دارایی لە زانكۆی جیهان / هەولێر . ئەم بەشە چەندین چالاكی جۆراوجۆری ئەنجام داوە لەم ساڵەی خوێندندا كە مەبەست تێیدا بەرزكردنی ئاستی زانستی و فێربوون و رۆشنبیری قوتابیان بوو . ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە بەشەكەمان ئەنجامی داوە لە ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 :
- بەدەستهێنانی میدالیای زێڕین لەلایەن قوتابیەكی بەشەكەمان لە پاڵەوانیەتی كۆنفۆی نیچودەوڵەتی لە ووڵاتی ئێران .
- ئەنجامدانی 22 سمینار لەلایەن مامۆستایانی بەش لە بوارە جۆراوجۆرەكانی وەك كارگێڕی و سەركردایەتی كارگێڕی و بەبازاڕكردن و ئامار و تەكنەلۆژیای زانیاری و بەڕێوەبردن .
- بڵاوكردنەوەی چەندین توێژینەوەی زانستی لەلایەن مامۆستایانی بەشەكەمان لە گۆڤارە جیهانیەكانی وەك سكۆبس وتۆمسن و رۆیترز .
- بەشداریكردنی مامۆستایانی بەش لە چەندین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق.
- بەشداری بەڕێز سەرۆكی بەشی كارگێڕی گشتی لە دامەزراندنی سەنتەری توێژینەوەی هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان بۆ سوود بینینی هەردوو لا لە ئەزموونی زانستی و ئەكادیمی یەكتر و گۆڕینەوەی ئەزموونی توێژینەوەیی .