گرنگترین چالاكیەكانی بەشی بایۆلۆجی بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019
بەشی بایۆلۆجی لە زانكۆی جیهان/ هەولێر یەكێكە لە بەشە زانستیە گرنگەكانی زانكۆ ، لەبەر ئەو پەیوەندیە گرنگ و بەهێزەی كە هەیەتی لەگەڵ كۆمەڵگە و لەبەر ئەو خزمەتەی كە دەرچوانی ئەم بەشە پێشكەش بە كۆمەڵگەی دەكەن لە داهاتوودا . ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو چالاكیانەن كە لەساڵی خوێندنی 2018 – 2019 ئەنجام دراون :
– بەشداریكردنی قوتابیان لە پرۆسەی پۆلێنكردن و سەرژمێركردنی ئەو روەكە جیاوازانەی كە لە پاركی سامی عبدالرحمن هەن.
– ئەنجامدانی هەڵمەتێكی هۆشیاری تەندروستی فراوان بە هاوكاری رێكخراوی Y-PEER كە تایبەت بوو بە چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیە زاییندیەكان .
– بەشداریكردن لە هەڵمەتی هۆشیاری لە رۆژی جیهانی شەكرەدا . تیایدا مامۆستایان وقوتابیان باسیان لە نەخۆشی شەكرە كرد لەگەڵ چۆنیەتی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە و هەڵسان بە پێوانەی رێژەی شەكرە لە خوێندا
– بەشداریكردنی ژمارەیەك لە دەرچووانی بەش لە توێژینەوەیەك بەناونیشانی ” كاریگەری تۆوی پیتاندنی دارخورما لەسەر هۆرمۆنە سێسكیەكان لە مرۆڤدا ” لە كۆنفرانسی سێیەمی نێودەوڵەتی كە لەزانكۆی هەولێری پزیشكی بەسترا .
– بەشداریكردنی د.هادی الساقی سەرۆكی بەشی بایۆلۆجی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە شاری بەرلینی ئەڵمانی بە توێژینەوەیەك بەناونیشانی “evaluation of b1 gene G529 repeated elements as PCR targets for diagnosis of toxoplasmosis in pregnant and .aborted women in Erbil”