گرنگترین چالاكیەكانی بەشی وەرزش لە زانكۆی جیهان / هەولێر بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019
25/2/2019 – بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەلایەن قوتابی (ئۆشین محسن عزیز) لە پاڵەوانێتی زانكۆكانی هەرێم لە بەرز كردنەوەی قورسایی لە كێشی 71 كگم و شكاندنی ریكۆردی عەرەبی و عێراقی بە بەرز كردنەوەی (75) كگم خەتف و (90) كگم نەتر.
– 8/ 4 / 2019 بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بە بردنەوەی مەدالیای زێر لە پاڵەوانێتی زانكۆكانی عێراق لە یاری بەرز كردنەوەی قورسایی كە لە بەغدا ئەنجام درا لە كێشی 70 كگم . تیایدا قوتابی (ئۆشین محسن عزیز) لە بەشی وەرزش هەردوو ریكۆردی عێراقی و عەرەبی شكاند بە بەرز كردنەوەی (78) كگم خەتف و (86) كگم نەتر .
12/4/2019 – یاریزانی مشتەكۆڵە (عبدالله فۆاد حسن) قوتابی لە بەشی وەرزشی زانكۆی جیهان / هەولێر توانی لە پاڵەوانی عێڕاق (اشرف بهاء) بباتەوە لە كێشی قورس لە پاڵەوانیەتی (Kick Boxing K1) پڕۆفیشیناڵ كە لە هۆڵی بابیلۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو .
– 12/4/2019 قوتابی (هاوڕێ محمدأمین ) لە بەشی وەرزش و نوێنەری زانكۆی جیهان / هەولێر پلەی یەكەمی بەدەست هێنا لە كێشی 63 كگم كە 70 یاریزان تیایدا بەشداری كردبوو .