گروپێک لە فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان لە قوتابخانەیەکى ئامادەیی باسى وەرگێڕان دەکەن
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٨/٥/٢٠٢٣)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر عمادین ماجد زنرنی سەردانی قوتابخانەی “النهرین”یان لە گەڕەکی عەینکاوەی شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا علیا محمد پێشوازیان لێکرا، ئینجا فێرخوازان سەردانى پۆلەکانیان کرد و، باسیان لە گرنگى وەرگێڕان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، ڕونیشیان کردەوە، لە زانکۆى جیهان-هەولێر و لە بەشى وەرگێڕان بایەخى زۆر بەبەرزکردنەوەى ئاست و تواناى فێرخوازان دەدرێ.
پاشان، مامۆستا علیا محمد باسی چەمکی وەرگێڕانی لە روانگەی زانستی و پیشەییەوە کرد و تیشکی خستە سەر داهاتوی کارى وەرگێڕان بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵى تەکنۆلۆجیا و وەرگێڕانی ئەلیکترۆنى لە ئاسانکردنی ئەرکی وەرگێڕ، هەروەها باسی رەوتی فێرکاری زمانی ئینگلیزی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم فێرخواز و مامۆستا کرد.
ئامانجى ئەو سەردانە مەیدانیە، گرێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن و دەوڵەمەندکردنى ئەزمونى فێرخوازانە بە بازاری کار و ناساندنی کارى وەرگێڕان و پەروەردەی ئینگلیزی.