گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کلینیکی تایبەت بە تیشکی ددان دەکەن
بەئامانجى ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەى کارکردن، گروپێک لە گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر خالد ئەلشهابى سەردانی کلینیکی ( دیجیتاڵى ڕۆژ)یان تایبەت بە تیشکی ددان لە شارى هەولێر کرد.
لە چوارچێوەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢/١٠/٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی کۆلێژى پزیشکی ددان دواى ئەوەى لەلایەن پزیشک و کارمەندانى کلینیکەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا دەرفەتیان بۆ ڕەخسێندرا و لە نزیکەوە ئاشناى کارى ڕادیۆگرافیای دیجیتاڵی مۆدێرن بوون بەتایبەت لە بوارەکانى (DIGITAL PERIAPICAL SENSOR, OPG, CEPHALOMETRIC X-RAY, and CBCT (THE UP TO DATE 3D IMAGING UNIT))، بۆ ئەوەش لەلایەن پزیشک و کارمەندانى کلینیکەکە بەوردى باسىان لە چۆنیەتى کارکردن لەسەر ئامێرەکان کرد، هەروەک فێرى کارى تیشکدانەوە و کارە پراکتیکیە هاوچەرخەکانى وەرگرتنی تیشکی ئێکس و خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر کەیسەکان بوون.
لە کۆتایشدا؛ مامۆستاى سەرپەرشتیارى بەناوى کۆلێژى پزیشکى ددان سوپاسى پزیشک و کارمەندانى کلینیکەکەى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان تا لە نزیکەوە ئاشناى کاروبارى کلینیکەکەیان ببن.