یاری ” پشت لە تەختە ی نووسین بكە”
” پشت لە تەختە ی نووسین بكە” یاریەكی هزریە تیایدا قوتابیەك پشتی دەكات لە تەختەی نووسین كە چەند ووشەیەكی لەسەر نووسراوە . چەند هاوڕێیەك هەڵدەستن بە شیكردنەوە و روونكردنەوەی ووشەكان تا هاوڕێكەیان دەگات بە ووەڵامی راست . مەبەست لەم یاریە بەهێز كردنی ئاستی لێهاتوویی لە قسەكردن و پەیوەندیكردنە لە نێو قوتابیان و دەوڵەمەندكردنیان لە رووی ووشەی نوێ و زمانەوانی و زیاد بوونی توانایان لە وەرگێڕاندا بە شێوەیەكی گشتی . ئەم یاریە لەلایەن قوتابیانی بەشی وەرگێڕان لە رۆژی 25 / نیسان / 2019 ئەنجامدرا