ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ ساڵی 2016-2017
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date ئازار 30, 2019
كهرنهڤالهكه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌رێز (د. عبد الستار كریم سعید ) و خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد ، پاشان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه ووته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد :
1- ووته‌ى به‌خێر هاتن له‌لایه‌ن پ . د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به‌رێز نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ..
به‌رێزان كاربه‌ده‌ستانی حوكومی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ..
ده‌رچووه ئازیز و خانه‌واده بهرێزهكانیان ..
سه‌رجه‌م میوانه قهدرگرانهكان ..
…. ئه‌م كاته‌تان باش ….
پێشه‌كی ده‌مه‌وێت به ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و گشت مامۆستایان و كارمه‌ندان و قوتابیان و خوێندكارانی ( زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ) ه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئاماده‌بووانی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه زانستیه قه‌شه‌نگه بكه‌م .
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست : مایه‌ی سه‌ربه‌رزى وسهرفرازیه بۆ ئێمه له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی حه‌وته‌مى زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاماده‌بین ، كه تێیدا (1543 ) قوتابی و خوێندكار له (15) پسپۆری جیاوازدا ده‌رده‌چن.
په‌رۆشى و مكوڕیتان له به‌شداریكردن له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه ، نیشانه‌ی رێزگرتن و پێزانینتانه له ماندوبوون و شه‌ونخونی ده‌رچووه‌كان و پشتگیرى به‌هێزى نه‌بڕاوه‌ى ئێوه‌یه له زانكۆ و ده‌زگا ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی كوردستان .
ده‌رچووانی خولی حه‌وته‌می زانكوی جیهان – هه‌ولێر : به‌و په‌ڕى سه‌ربڵندى و شانازیه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم به هه‌موو توانا هزرى و مهعریفیهكانتان بخه‌نه گه‌ڕ و خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مان میله‌تی كوردى پێبكه‌ن ، ئه‌و میلله‌ته‌ى كه ساڵانێكی درێژه قوربانی ده‌دات تا نه‌وه‌ى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و شاره‌زا و خاوه‌ن مه‌عریفه‌ى زانستى گه‌وره‌ى وه‌ك ئێوه پێبگات و گشت لایه‌ك ئه‌و رۆژه به چاوى خۆى ببینێت كه قوتابیانمان له ژێر ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچوونتان بگێرین . پێرۆزبێت لێتان ساته‌وه‌ختی به‌خشینی بروانامهكانتان ، پیرۆزبێت له كه‌س و كاره بهرێزهكانتان ، ده‌ستخۆشی له مامۆستاكانتان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونیان به‌رز ده‌نرخێنین كه به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌وانه ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك توانای تر‌ى گه‌نج پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كرێت ، هیوامان به توانای ئه‌م گه‌نجانه زۆره كه ببنه ئامرازی خزمه‌ت و چاكسازی و پێشمه‌رگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئێوه سومبولى ئومێد و نه‌وه‌كانی دوا رۆژی میلهتهكهمانن ، ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
میوانه ئازیزه‌كان : زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له ساڵی خوێندنی (2007-2008) وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆ ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربووه و خزمه‌ته زانستیه‌كانی تا ئه‌م ساته وه‌خته پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به هۆی بیرمه‌ندی وكاركردنی به‌رده‌وام و بێوچانی هه‌مه لایه‌نه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستا و كارمه‌ندان و قوتابیانی زانكۆكه‌مان له ساڵی دوانزه‌یه‌می ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنى خزمه‌ته‌كانى به‌و په‌ڕى هێز و توانایه‌وه و خاوه‌ن (197) مامۆستای پسپۆر و شاره‌زایه كه هه‌ڵگرى پله‌ى زانستى جیاواز و جۆراوجۆرن و له (21) به‌شی زانستی وانه ئه‌لێنه‌وه ، هه‌روه‌ها زانكۆكه‌مان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سهنتهرتایبهته كه په‌ره به توانا مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌دات و به هه‌لێكى باشى ده‌زنم لێره‌دا هه‌ندێكیان بخه‌مه روو : (سه‌نته‌ره‌ی جێنده‌رناسی , سه‌نته‌ره‌ی توێژینه‌وه , نوسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری , كهریهر سه‌نته‌ر , سه‌نته‌ری (ICDL) سه‌نته‌ری رۆشنبیرى).
خۆشه‌ویستان : جێگه‌ی خۆیه‌تى كه سوپاس و پێزانینى خۆمان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتیكردنه به‌رده‌وامی ده‌یكات بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان به گشتی و زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به تایبه‌تی .
هه‌روه‌ها سوپاسی خۆم و زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاراسته‌ی ( گروپی جیهان ) وه‌ك لایه‌نی دامه‌زرێنه‌ری زانكۆ و ده‌سته‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆی جیهان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و رۆڵه پۆزه‌تیڤانه‌ی بینیویانه له پاڵپشتیكردنی بێ سنوورى زانكۆكه‌مان .
له‌كۆتاییدا جارێكى تر پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی ده‌رچووی خولی حه‌وته‌م و خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم چۆن له‌و كاته‌ی كهقوتابى بوون و به به‌رده‌وامى هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاریان داوه ، دواى ته‌واوبوونی خوێندن و له‌بواری پراكتیكیدا به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامبن بۆ خزمه‌تكردنی خاك ونیشتیمانی خوشه‌ویستمان .
… هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان ، نه‌مری و شكۆمه‌ندی بۆ شه‌هیدانی كوردستان …
2- ووته‌ى به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانى جیهان كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌رێز..
میوانه ئازیزه‌كان …
ده‌رچووانی خۆشه‌ویست وخانه‌واده به‌رێزه‌كان…
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و هه‌موو زانكۆی جیهانه‌وه پڕ به دڵ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ئاماده‌بووانی به‌رێزی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه بكه‌م , به‌شداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له‌م مه‌راسیمه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و شانازییه بۆ ئێمه ، كه به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین چۆن رۆڵه‌كانی كوردستان له‌م زانكۆیه ده‌رده‌چن و به‌رهه‌می زانكۆ پێشانى هه‌موو دونیا ده‌ده‌ن ، ئه‌و زانكۆیه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له زانكۆ پێشه‌نگ و پیشكهوتوهكان بێت و له‌م ئاسته‌دا بمێنێته‌وه و ، به به‌رده‌وامی باوه‌شى خۆی بۆ قوتابیان و توێژه‌ران و مامۆستایان و ئه‌كادیمیان كردوه‌ته‌وه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمهلًَگا به تایبه‌تی و ولات به گشتی .. هه‌میشه به‌خێربێن بۆ سه‌راى ئه‌كادیمى سه‌ربه‌رز.
ده‌رچووانی خولی حه‌وته‌می زانكۆی جیهان : به پێویستی ده‌زانین پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه‌ى خۆشه‌ویست و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانتان بكه‌ین بۆگهیشتنتان به‌م ڕۆژه و ده‌رچوونی ئێوه‌ی ئازیز و نیشانه‌ى به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌سه‌لمێنێت بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ڕه‌وتی زانست له هه‌رێمه‌كه‌ماندا .
زانكۆى جیهان – هه‌ولێر چراى مه‌عریفه‌ت و مه‌به‌ستى ئه‌وانه‌یه كه چاویان له داهاتوویه‌كى مسۆگه‌ره . پشت به‌خوا ئه‌م زانكۆیه هه‌ر وه‌فادار ده‌بێت به پابه‌ند بوونى به‌و بنه‌ما ئه‌كادیمیه جێگیره‌ى كه له‌سه‌رى بونیات نراوه ، تا ساڵ له‌دواى ساڵ و به به‌رده‌وامى گۆڕه‌پانى كار و كۆمه‌ڵگه پڕ بكات له ده‌رچوانى زانكۆیى نایاب ، هه‌م له بوارى كار جێگه‌ى شانازى بن ، هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان رابه‌ر و سه‌ركرده‌ى لێهاتوو بن..
وه‌كو دامه‌زرێنه‌رى زانكۆى جیهان ، به‌خێرهاتنێكى گه‌رمتان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ..
3- ووته‌ى به‌ڕێز ( د. خطاب مصطفى احمد) نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى جیهان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆى جیهان/هه‌ولێر
به‌ڕێزان سه‌رۆكى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان
به‌ڕێزان لێپرسراوانى حكومى و حزبى
مامۆستایانى به‌ڕێز
ده‌رچوانى خولى ئه‌مساڵى زانكۆى جیهان/هه‌ولێر
خانه‌واده و هاوڕێیانى خوێندكاران و قوتابیانى ده‌رچوو
میوانان و ئاماده‌بووانى خۆشه‌ویست
ئه‌م كاته‌تان باش
خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ به نوێنه‌رایه‌تى جه‌نابى وه‌زیری خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, كاك دكتۆر یوسف گۆران, له ئاهه‌نگى ده‌رچوانى خولى حهوتهمینى زانكۆكه‌تان بۆ ساڵى خوێندنى (2016/2017) له‌گه‌ڵتان به‌شدار ده‌بین, زانكۆكه‌تان كه زانكۆى دایكه بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان (كه جێگه‌ى پێزانینه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌به‌رهێنه‌رێكى نیشتیمانى (گروپى جیهان) سێكته‌ری خوێندنى باڵاى به‌ره‌و كه‌رتى تایبه‌ت برد هاوشێوه‌ى وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى دونیا, نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش توانى زانكۆ له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك بكاته‌وه) ، هه‌روه‌ها به پێویستى ده‌زانین پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ستافى وانه بێ‌ژان و ستافى كارگێڕى و ده‌رچوان بكه‌ین, كه خۆى گرتووه له (1543) خوێندكار/قوتابى هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له كه‌س و كارى ده‌رچوان ده‌كه‌ین.
ڕاسته ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژى ژیانى ئهكادیمیتانه له زانكۆ به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ستپێكى كاروانى ژیانى پیشهییتانه, كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستى زۆرى به كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند به زانستى سه‌رده‌م هه‌یه, بۆ ئه‌وه‌ى له بواره جۆرا و جۆره‌كانى بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن, بۆیه به پێویستى ده‌زانین كه سوپاسى زانكۆكه‌تان بكه‌ین كه توانیتیان بۆ ئه‌مساڵیش پۆلێك له ده‌رچوان ئاماده بكه‌ن بۆ بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌رچوانى خۆشه‌ویست
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه ئێوه هه‌ڵگرى زانستن له كۆمه‌ڵێك بوارى گرنگ و په‌یوه‌ست به كاروباره‌كانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان ،بۆیه ڕۆڵى ئێوه بایه‌خى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵى كورده‌وارى ، چونكه پیشه‌ى داهاتووى هه‌ریه‌ك له ئێوه‌ى ده‌رچوو په‌یوندى ڕاسته‌وخۆى به پایه گرنگه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌مان هه‌یه ، هه‌ر له ڕووى دارایی و كارگێڕى و یاسا و به‌ڕێوه‌بردنى سێكته‌ره‌كانى ته‌ندروسى و زانستى و گه‌لێك بوارى گرینگى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به پێشخستنى وڵاته‌كه‌مان ، له ڕێگه‌ى دڵسۆزیتان و پاراستنى به‌ها و پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كانى بوارى كاركردن له پیشه‌ى داهاتوتان ده‌بن به هۆكارێكى گرینگ بۆ پێشخستنى وڵاته‌كه‌مان ، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ڕۆڵى باشتان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێت و له ڕێگه‌ى ئێوه‌وه بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماده‌بوانى به‌ڕێز
لێره‌وه به ده‌رفه‌تى ده‌زانم تیشك بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێك له كار و پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان, كه له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌نجامى داون به مه‌به‌ستى پێشخستنى ئاستى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ، له نێوانیاندا په‌ره‌پێدان و تازه كردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندن له چه‌ندین بوارى جیاجیا له به‌شه‌كان, به مه‌به‌سى نزیكبوونه‌وه له ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى و گونجاندنیان له‌گه‌لأ بازاڕى كارى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى ڕێزبه‌ندى نیشتیمانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كه بووه هۆى دروستبوونى پێشبڕكێى زانستى له نێوان زانكۆكان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێزبه‌ندى زانكۆكانى نێوده‌وڵه‌تى, خۆشبه‌ختانه هه‌روه‌ك ئاگادارن له كاتى ڕاگه‌یاندنى كۆتا خولى ڕێزبه‌ندى نیشتیمانى زانكۆكانى كوردستان ، زانكۆكه‌تان له گروپى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندیه‌كه بوو، به‌مه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕێگه‌ى دا كه خوێندنى ماسته‌ر بكه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌ختیارین كه زانكۆكه‌تان له ڕێزبه‌ندى جیهانى (گوگل سكولهر سایته‌یشن) یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بوون و له‌سه‌ر ئاستى عێڕاقیش دووه‌م بوون ، هیوا خوازین له سه‌ركه‌وتنه‌كانتان به‌رده‌وام بن, هه‌ر له درێژه‌ى كار و پڕۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ، جه‌نابى وه‌زیر له ساڵى (2015) سترایژیهتێكى نوێى له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕاگه‌یاند ، كه بریتى بوو له پڕۆژه‌ى (Process Bologna) بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت هانى زانكۆكان ده‌دات كه سیسته‌ى خوێندنى ئێستایان كه له‌سه‌ر بنه‌ماى خوێندنى ساڵانه بنیات نراوه و سیسته‌مێكى كۆنه, به ده‌گمه‌ن زانكۆكانى جیهان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ، بیگۆڕن بۆ بۆڵۆنیا پڕۆسێس, دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌م ستراتیژیه نوێیه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان و هه‌ندێك له به‌شى جیاجیاى زانكۆكان هه‌نگاوى گرینگ‌یان نا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆسێسه ، به جۆرێك هه‌ندێك له زانكۆكان له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن ، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ئێستادا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیسته‌مه ده‌كات و له داهاتووشدا پلانى گرینگمان ده‌بێت بۆ هاندانى زانكۆكان و جێبه‌جێكردنى ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تمان نوسراوى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه پێویسته بۆ ساڵى خوێندنى (2019/2020) په‌یڕه‌وى سیسته‌مى سیمسته‌ر بكه‌ن له گشت كۆلێژ و به‌شه‌كان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیار ده‌كه‌ین كه زانكۆكان به‌ر له ده‌ستپێكردنى خوێندنى ساڵى (2019/2020) هه‌وڵ بده‌ن بۆ په‌یڕه‌و كردنى بۆڵۆنیا پڕۆسێس كه ڕاسته‌وخۆ سیسته‌مى خوێندن ده‌كات به سیسته‌مى سیمسته‌ر ، خۆشبه‌ختانه زانكۆكه‌تان له پێشه‌نگى ئه‌و زانكۆیانه بوو كه سیسته‌مى خوێندنیان خۆى سیمیسته‌ر بوو. له كۆتایدا دووباره پیرۆزبایى گه‌رم ئاراسته‌ى مامۆستایان و ده‌رچووان ده‌كه‌ین, هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن.
پاشان ده‌رچووانی زانكۆ سوێندی ده‌رچوونیان خوارد و ده‌ست كرا به دابه‌شكردنى خه‌ڵاتی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران و سه‌رۆكى زانكۆ ، له كۆتایی مه‌راسیمی فه‌رمیى ده‌رچوون ، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیان ده‌ستی پێكرد و قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان زۆر خۆشحال بوون .



