ئەزمونى تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە سمینارى فێرخوازێکدا
له درێژەى چالاکیه زانستی و ئهکادیمیهکانی بهشی ژمێریارى زانكۆى جیهان-ههولیر، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى 14 کانونی یهکهمی 2021 له هۆڵى ئەكاديمى زانکۆ، سمینارێکى بۆ (کۆدۆ عهبدوالخالق عەوڵڵا) دهرچووی بهشی ژمێریارى و فێرخواز خوێندنی باڵا ڕێکخست، کە تایبەت بوو بە چۆنیەتى خوێندن له زانکۆکانى دهرهوهی وڵات.
لەو سمینارەدا، کە به ئامادهبوونی فێرخوازانی قوناغه جیاوازهکانی و، ژمارەیەک له مامۆستایانی بهشى ژمێریارى بەڕێوەچوو، کۆدۆ عهبدوالخالق باسی ئهزمونی خوی کرد له خوێندنی بالا و وهرگرتنی له پسپوری ژمێریاری له زانكۆى (de alcala) له وڵاتی ئیسپانیا کرد، لەهەمانکاتدا باسی گرنگی ههڵبژاردنی زانکۆیەکى پێشەنگ و پسپۆری گونجاو کرد.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا، ئەو فێرخوازەى خوێندنى باڵا، فێرخوازانى بەشى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێرى هاندا لەو قۆناغەى زانکۆیاندا گرنگى زۆر بەخوێندنەکەیان بدەن، بەشێوەیەک لە پاڵ پسپۆڕییەکەیان کە ژمێریاریە، لەهەمانکاتدا بایەخ بەفێربوونى زمانى و پرۆگرامەکانى کۆمپیوتەرى تایبەت بە بوارى ژمێریارى بدەن، وتیشى گرنگیدا بەم سێ بوارە دەرفەتى گەورەتان بۆ دەڕخسێنێ لە داهاتوودا بتوانن لە زانکۆ پێشەنگەکانى جیهان درێژە بەخوێندنى باڵا بدەن و، بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا بەدەست بهێنن.
سمینارەکە بەگفتوگۆیەکى زانستى و ئەکادیمى و خستنەڕووى پرسیار و بۆچونەکان ، باسکردن لەلایەنە جیاکانى ئەزمونى خوێندن لە دەرەوەى وڵات کۆتای هات.