فێرخوازانى یارییەکى دۆستانەیان لە تۆپى سەرمێز ئەنجامدا
لە چوارچێوەى چالاکیە وەرزشییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، لە زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەکى دۆستانەى تۆپى سەرمێز لە نێوان فێرخوازان بەرێوەچوو.
ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى (١٤/١٢/٢٠٢١) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى و ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك یاریەکى دۆستانەیان لە نێوان فێرخوازان ڕیکخست.
یارى تۆپى سەرمێز بەوە لە یارییەکانى دیکە جیا دەکرێتەوە، کە پێویستى بەوردى و شارەزایی و لێهاتووییەکى زۆر هەیە، هەربۆیە فێرخوازان بەوریایەوە یارییەکەیان دەکرد، کە هەر بەشێکیان بە شەش یاریزان بەشداریان کردبوو.
یارییەکە بەیەکسان بۆ هەردوولا کۆتایپێهات، لە کۆتایشدا لەلایەن دیارى بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا، یاریەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى بەشداربوو.