بەشی بایۆلۆجی پزیشکی گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان ڕێکخست
وەکو چالاکی بەردەوامی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى سەرۆکی بەشى بایۆلۆجی پزیشکی بەڕێوەچوو، سەردانى سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکیان لە زانکۆى کۆیە کرد.
لە گەشتەکەدا فێرخوازان ئاشنای سیستەمى خوێندن و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان کران، هاوکات لەلایەن سەرۆکى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و بەڕێوەبەرى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى باس لە وردەکارى کارەکان بۆ فێرخوازان کرا، هاوکات هانى فێرخوازانیاندا بۆ بایەخ و گرنگیدان بەلایەنى پراکتیکى و شارەزابوون لە کارى تاقیگەیی.
بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی گەشتی زانستی بەشێوەیەکی گشتی گرنگییەکی تایبەتى هەیە بۆ باشترکردنی ڕێگەکانی فێرکردنی فێرخوازان و فراوانکردنی ئاسۆی بینیان لەڕێی ئاشنابوون بە ژینگەی زانکۆیی جیاواز و، دروستکردنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ فێرخوازانی هەمان پسپۆڕی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستى زانینی فێرخواز.