گرنگی مه‌له‌وانی و سووده‌کانی لە سمینارێکى زانکۆى جیهان-هەولێر
ڕێکەوتى (16 کانونی یه‌که‌می 2021) به‌شی ژمیریاری زانکوی جیهان-هه‌ولیر وانه‌یه‌کی هوشیاری ده‌رباره‌ی گرنگی مه‌له‌وانی و سووده‌کانی بۆ ڕاهینه‌ری مه‌له‌وانى ( نادين که‌نعان سه‌یدا) ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە له هولی ئه‌کادیمی زانکۆ بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، ڕاهینه‌ری مه‌له‌وانى ( نادين که‌نعان سه‌یدا)، کە لەهەمانکاتدا فێرخوازى بەشى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێرە باسى لە وەرزشى مەلەوانى کرد و، وتیشى مه‌له‌وانی یه‌کیکه له وه‌رزشه به‌ناوبانگه‌کان و میژووی به‌کارهینانی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر .
لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا باسی لە سووده‌کانی مه‌له‌وانی کرد، بۆ ئەوەش وتى: مەلەوانى یارمه‌تیده‌ره بو به‌هێزکردن و دروستکردنی ماسولکه‌ی له‌ش ، لەهەمانکاتدا هاوکاره بو پشودان و ئاسوده‌یی و چاره‌سه‌ری ده‌روونی.
باسی جوره‌کانی مه‌له‌وانی بەپێى تەمەنەکان و، شێوازى مەلەکردنى کەسانى نەخۆش بەشێکى دیکەى بابەتەکەى ئەو ڕاهێنەرەى مەلەوانى بوو، لەو چوارچێوەیەشدا ئەوەى ڕونکردەوە مەلەوانى چەند جۆرێکى هەیە، دیارترینیان مه‌له‌وانی ڕوحى، ئیقاعی، پیشبڕکێى، لەگەڵ مەلەوانێى خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت.
لە کۆتایشدا، ڤیدیۆیەکى تایبەتى بە فیربوونی مەلەوانى و چۆنیەتی راوه‌ستان له‌ناو ئاو پیشانى ئامادەبواندا.