به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی له‌نیوان زانكۆی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی
رۆژی ٥-١٠-٢٠١٦ شاندی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كاوهعهبدولكهریم شێروانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و شاندی زانكۆی لبنانی- فه‌ره‌نسی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر محه‌مه‌د سدیق خۆشناو، سه‌رۆكی زانكۆ ، سه ردانی زانكۆی جیهان –یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ریزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پێشوازییان لێ كرا .
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فرهواندان له‌نیوان شاندی هه‌رسێ زانكۆدا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بهبایهخهوهباسی له‌بوونی په‌یوه‌ندی زانستی نیێوان زانكۆی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت كرد و ڕۆڵی زانكۆ تایبه‌تییه‌كانی لهێشخستنی بواری زانست و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و ئه‌ركی زانكۆی كه‌رتی تایبه‌تی خسته‌ڕوو كه‌تاچه‌ند بۆتههاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازهوهك سه‌ركرده‌ی پیشه‌ی لێهاتوو بۆ بوارهجیا جیاكانی پسپۆڕییان .
لای خۆشییه‌وه دكتۆر كاوهشێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی ڕۆڵی زانكۆكانی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی له‌م بواره‌دا به‌رز نرخاند و پشت راستی به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كرده‌وه .
پاشان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگ خرایه‌به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی له‌نێوان زانكۆی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی . گرنگترین ته‌وه‌ره‌ش بریتیی بوو له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌بواری زانستی له‌نیوانیان زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر، له‌لایه‌ك و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێرو زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌كی دیكه‌وه .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ته‌واوی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی هه‌رسێ زانكۆكان بۆكاروباری زانستی و كارگێری و قوتابییان ئاماده بوون ، بریار له‌سه‌ر چه‌ندین كاری زانستی هاوبه‌ش درا له‌وانه:
یه‌كه‌م : پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆئاماده‌كردنی یاداشیینامهی فه‌رمی لێك تێگه‌یشتن و كاری زانستی هاوبه‌ش له‌نێوان زانكۆكان،
له‌م بهرێزانهپێكدێت :
-دكتۆر سه‌باح سه‌بحی حه‌یده‌ر ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ كاروباری كارگێڕی و قوتابییان
– دكتۆر ڕۆژان دزه‌یی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی فه‌ره‌نسی لبنانی ، بۆكاروباری زانستی .
– دكتۆر نه‌جیب تۆما یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ كاروباری زانستی .
دووه‌م : به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبوش له‌حه‌فته‌ی داهاتوو دا به‌مه‌به‌ستی دارشتنی خشته‌ی كارههاوبهشهكان .
جێی باسه له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگرو دكتۆر كاوهشێروانی ئاڵوگۆڕی ئارمی زانكۆكانیان كرد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ پته‌وه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان .