سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان پێشوازی له‌ساڵی تازه‌ی خوێندن ده‌كات
رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٦ ، به‌ریزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف ،سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ..له‌گه‌ل ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی جیهان – هه‌ولیر كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌ئاماده‌بوونی به‌ریزان پرۆفیسۆر دكتۆر سیروان بابان جیگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كی جیگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جیگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگیری و قوتابییان كاتژمیر (١) ی دوایی نیوه‌رۆ، له‌هۆلی ڤی. ئا. پی به‌رێوه‌چوو .
سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی مامۆستایان و ئهركهكانییا ن ی كرد ، بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن و چۆنیه‌تی پێشوازی كردن له‌قوتابییانی تازه‌و زال بوون به‌سه‌ر ئهوبارودۆخهنالهبارانهی هه‌ن ، به‌گیانی له‌خۆ بوردوانهی مامۆستایان و وانه‌بێژان . پاشان لهخۆپێگهیاندن و خۆراهینانی به‌رده‌وامی مامۆستایان دوا بۆ به‌ده‌ست هینانی زانییاری و ته‌كنه‌لۆژیایی سه‌رده‌م و هه‌موو ئهوپێشكهوتنهتازانهی له‌بواری زانستهجۆراوجۆرهكان دینهدی ، تا ببیتهسهرچاوهی تازه‌ی زانست و زانیاری پێشكه‌شی قوتاببیان بكرێت .
دواتر دكتۆر فوئاد مولوود شه‌ریف ، باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرد كه‌بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن ده‌سته‌به‌ركراون و له بایه‌خی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه‌ی وه‌رزشی له‌زانكۆی جیهان دواو دامه‌زراوه زانستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی زانكۆی جیهانی بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن ، بهتاییبهتیش بۆ قوتابییانی تازهلهم هه‌لومه‌رجه‌دا روونكرده‌وه كه‌چۆن به‌جوانترین شێوهدهخرێنهبهردهست مامۆستایان ، تازانكۆی جیهان – هه‌ولێر ساڵێكی خوێندنی سه‌ركه‌وتوو به‌پێوه‌ری زانستی بهرێبكات و كوالیتی خۆی به‌رزتر بكاته‌وه .
دوایی ته‌واو بوونی وتاره‌كان مامۆستایانی ئاماده‌بوو گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نی بابه‌ته‌كانیان كرد‌و به‌گیانی زانستی و به‌رپرسیاره‌تی ساڵی تازه‌ی خوێندنییان له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌قوتابییان پیرۆز كرد .