
بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن؛ یەکەمین گروپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى نوێى خوێندنى (2027-2026) بەرەو پۆڵندا بەڕێکەوتن
- Categories بــەشى بایۆمیدیکەڵ, بەشى مایکرۆبـایـۆلۆجی پزیشکی, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 4, 2026
لە بەردەوامى جێبەجێکردنى پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (2026/10/3)، یەکەمین فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى نوێى خوێندنى (2027-2026) لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی پۆڵەندا بەڕێکەوتن.
ئەم گرووپە لە دوو فێرخوازی لێهاتووی بەشە جیاوازەکان پێکهاتوون، کە بریتین لە (ئەحمەد محەمەد کەمال) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و (مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی تەواوی خوێندن لە زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) ڕویان لەو وڵاتە کردوە.
هەفتەى ڕابردوو، فێرخوازان لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازییان لێکرا و لە دیدارێکی تایبەتدا کە بە ئامادەبوونی کەسوکاریان بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک ڕاسپاردەی گرنگی ئەکادیمی، کۆمەڵایەتی و کەلتوورییان ئاراستە کردن، تاوەکو وەک باڵوێزی زانستیی شایستە نوێنەرایەتیی کوردستان بکەن. هەروەک ئەوەش بە دەستکەوتێکی دیکەی ستراتیژیی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازان لە قەڵەمدا.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى پێنچ ساڵى ڕابردودا زیاتر لە (٨٠) فێرخوازى لە قۆناغ و بەشە جیاوازەکان ڕەوانەى پۆڵندا کردوە و، توانیویان بەسەرکەتوویی کۆرسى خوێندن لەو وڵاتە تەواو بکەن.



