بەئامادەبونى دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر دەستەی کارگێری باڵای یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبوەوە
بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى پەیوەست بە بوارى وەبەرهێنان و توندوڵکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەت و کونسڵگەرى وڵاتان، بەئامادەبوونى دکتۆر نەوزاد باجر سەرۆکى ئەمنیداریەتى زانکۆکانى جیهان، دەستەی کارگێری باڵای یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبوەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (25/1/2022) لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی ئەحمەد ڕێکانی سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى پەیوەست بەکاروبارەکانى یەکێتى وەبەرهێنان کرا، هەروەک گفتوگۆ لەبارەى دانانی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی حكومی و کونسڵگەری وڵاتان لە هەرێمى کوردستان کرا.
لە میانەى تاوتوێکردنى تەوەرەکانى کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى ئەمنیداریەتى زانکۆکانى جیهان چەند پێشنیازێکى بۆ باشتر ڕاپەڕاندنى کارەکانى یەکێتیەکەیان خستەڕوو، لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا بڕیارى پێکهێنانى چەند لێژنەیەک درا تا سەردانى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەت و دامەزراوە جیاکان بکەن بەمەبەستى پێشکەشکردنى داواکارییەکان و، چارەسەرکردنى گرفتەکان و، پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکانیان.