
بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ کۆلێژی دەرمانسازی ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازانى بەرز ڕاگرت
- Categories کۆلێژی دەرمانسازی, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 2, 2026
بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان–هەولێر و، لە ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازاندا؛ ڕاگرایەتى کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان–هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 29/09/2026، لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکییەکی ئەکادیمی و فێرکاری تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هەستیاری دەرمانسازان لە بوارەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتیی نەخۆش و ، ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازانیشى بەرز ڕاگرت.
هەر لەو چالاکییەکەدا، کە دکتۆر محەمەد ئایدن عەباس، ڕاگر کۆلێژی دەرمانسازی و، ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان، مامۆستایانى و فێرخوازانی زانکۆ ئامادەیبوون، چالاکیەکان بە کردنەوەى پیشەنگایەک لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان–هەولێر دەستپێکرد، سەرۆکى زانکۆ و میوانان بەشەکانى پێشانگە فێرکارییەکان بەسەرکردەوە، کە پێناسەى پیشەی دەرمانسازی و خستنەڕووی بەرپرسیارێتییە جۆراوجۆرەکانی دەرمانسازى لەخۆگرتبوو، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و، بەکارهێنانی دەرمان، لەگەڵ پیشاندانى ڕۆڵى دەرمانساز لە پێشکەشکردنی چاودێریی تەندروستیی ئاستبەرز و، وەک ئەندامێکی کارا و تەواوکار لە ناو تیمی تەندروستیی فرەپپسپۆڕیدا. هەروەها پیشانگەکە کۆمەڵێک پۆستەری زانستی و هۆشیاریی و پێشکەشکاری لەخۆگرتبوو، کە پەیوەست بوون بە بابەتی جۆراوجۆری دەرمانسازی و تەندروستی گشتى.
هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، فێرخوازانی کۆلێژی دەرمانسازی چالاکیەکى گریمانەیی تایبەت بە دەرمانسازییان (Virtual Pharmacy) پێشکەش کرد، کە ئەزموونێکی فێرکاریی ئاڵوگۆڕکارانەی لەخۆگرتبوو بۆ پێناسەکردنی کۆمەڵێک دەرمان و شیکردنەوەی بنەماکانی بەکارهێنانیان بە شێوازێکی ئارام و دروست.
جگە لەوەش، لە کاتی چالاکییەکەدا کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆری دەرمانسازی و جوانکاری خسترانەڕوو، لەوانە بەرهەمەکانی چاودێریی پێست، ڕۆنە سروشتییەکان و، چەندین پێکهاتەی دیکەی دەرمانسازی و جوانکاری لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن فێرخوازانی کۆلێژەکەوە لە ڕێگەی پرۆسەکانی ئامادەکردن و دەرهێنانی تاقیگەیی لە تاقیگەکانی کۆلێژی دەرمانسازیدا ئامادەکرابوون و گەشەیان پێدرابوو. ئەم بەرهەمانە ڕەنگدانەوەی جێبەجێکردنی پرۆسەی زانستە دەرمانسازییەکان بوون و، لێهاتوویی تاقیگەیی، داهێنان و، زانیاریی زانستیی فێرخوازانیان دەرخست، لەگەڵ بەرجەستەکردنی ئاستی فێرکاریی پرۆسەیی و تاقیگەیی کە کۆلێژی دەرمانسازی دابین کراوە.
بەشێکى دیکەى چالاکییەکە پێشکەشکردنى چەند بابەتێک و وانەی زانستى بوو، کە لەلایەن مامۆستایان و و فێرخوازانەوە پێشکەش کران و، پەیوەندیدار بوون بە بەکارهێنانی دروست و ئارامی دەرمان، پەروەردەی دەرمانی بۆ نەخۆش و، بەکارهێنانی گونجاوی بەرهەمە ڕووەکییە پزیشکییەکان. ئەم چالاکییانە بەشداربوون لە بەهێزکردنی زانیاریی زانستی و لێهاتووییەکانی پەیوەندیکردن لەلای فێرخوازان و، بەستنەوەی چەمکە دەرمانسازییەکان بە جێبەجێکردنە پرۆسەیییەکان و چاودێریی چەقکراو لەسەر نەخۆش.
لە لایەن خۆشییەوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان–هەولێر ستایشى هەوڵ و چالاکیەکانى کۆلێژی دەرمانسازیی لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییە کرد و، جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵى دەرمانسازان لە سیستمی چاودێریی تەندروستیدا کردەوە. هەروەها دەستخۆشى لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشداربوونی چالاکیەکان کرد، هاوکات پاڵپشتى و پشتیوانى زانکۆى جیهان-هەولێرى بۆ دوپاتکردنەوە لە پێناو پێگەیاندنى دەرمانسازێکى کارا بۆ کۆمەڵگە، بەجۆرێک خاوەن کارامەیی و لێهاتووی تایبەت بن.



