
بە سەردانێکی زانستی فێرخوازانی بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆیی (Asko Village) یان بەسەرکردەوە
- Categories بەشی ئهندازیاری دیزاینی ناوخۆیی
- Date ئەیلوول 23, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 21/09/2026، سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاریی دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ کۆمەڵگەی گوندی ئەسکۆ (Asko Village) ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد بەڕێوەچوو، لە کاتی سەردانەکەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن عەلی عومەر عەلی لە ستافى ئەندازیاریی کۆمەڵگەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکى وردى لەبارەى کارەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هاوکات زانیاریی تەواوى لە بارەى پرۆسەکانی ڕێکخستنی گشتیی ڤێلاکان، دابەشکاری کارگێڕیی بۆشاییەکانی نیشتەجێبوون، ڕێڕەوەکانی هاتووچۆ و پەیوەندی نێوان ڕووبەرە جیاوازەکان پێشکەش کردن. لە هەمان کاتدا، لایەنەکانی پەیوەست بە دیزاینی ناوخۆیی بە جەختکردنەوە لەسەر پلانڕێژیی کارگێڕیی، ڕێکخستنی بۆشاییەکان و گونجاندنیان لەگەڵ پێداویستییەکانی نیشتەجێبوونى بۆ فێرخوازان شیکردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان گفتوگۆیان لەگەڵ ستافى ئەندازیارى و مامۆستاى سەرپەرشتیار کرد لەبارەى وردەکارى هەنگاوەکان و جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی دیزاینی ناوخۆیی لەسەر ئەرزی واقع.



