رێكهوتننامهی لێکتێگهیشتن له نێوان زانكۆی جیهان – ههولێر و زانكۆی سۆران
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ فراوانكردن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ، رۆژی پێنجشهممه 16/8/2018 سهرۆكایهتی زانكۆی جیهان پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی سۆران . لەم دیدارەدا و بە ئامادە بوونی شاندی هەردوو زانكۆ رێكەوتننامەی لێكتێگەیشتن واژووكرا لەلایەن هەردوو سەرۆكی زانكۆ كە تایبەت بوو بە پەرەدان بەلایەنی زانستی و كارگێڕی و ئاڵ و گۆڕپێكردنی مامۆستایانی هەردوو زانكۆ . شایەنی باسە یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و شاندی میوان ئامادەی واژۆكردنی رێكەوتننامەكە بوو .