رێكه‌وتننامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆی سه‌لاحه‌دین
له چوار چێوه‌ی كار و چالاكیه‌كانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له بواری دروستكردنی په‌یوه‌ندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ زانكۆكان رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 14\8\2018 زانكۆی جیهان – هه‌ولێر رێكه‌وتننامه‌ی لێکتێگه‌یشتنی له گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین واژوو كرد به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان (پ.د. امجد صابر ده‌لۆ) سه‌رۆكی زانكۆ و (د. عصام خلیل عبدالله) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( پ.ی.د. گۆڤه‌ند شێروانی ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و قوتابیان .
شایه‌نی باسه له‌م رێكه‌وتنه‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی زانستی و كارگێری و مامۆستایان ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان بە سه‌رجه‌م بواره‌كان له نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆی سه‌لاحه‌دین .