رێكه‌وتننامه‌ی لێکتێگه‌یشتن له نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان SGGW – پۆله‌ندا
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date ئاب 7, 2019
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ فراوانكردن و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات ، رۆژی دووشه‌ممه 15/7/2019 شاندی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان SGGW كرد . لەم دیدارەدا و بە ئامادە بوونی شاندی هەردوو زانكۆ رێكەوتننامەی لێكتێگەیشتن واژۆكرا لەلایەن هەردوو سەرۆكی زانكۆ پ.د. امجد صابر دەلۆ و پ.د.ویسلاو بهیلاوسكی كە تایبەت بوو بە پەرەدان بەلایەنی زانستی و كارگێڕی و ئاڵ و گۆڕپێكردنی مامۆستایانی هەردوو زانكۆ . شایەنی باسە كه شاندی زانكۆی جیهان به سه‌رۆكایه‌تی پ.د. امجد صابر دەلۆ بوو و یاوه‌ری پ.ی.د. میسون طاهر الحیدری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و أ.م.د. ولاء الجاف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایان ئامادەی واژۆكردنی رێكەوتننامەكە بوون.



