زانکۆى جیهان – هەولێر بوە ئەندامی دەستەى گشتى یەکێتى وەرزشى زانکۆکانى عێراق
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ و تایبەت لە هەرێمى کوردستان دەبێتە ئەندامى دەستەى گشتى یەکێتى وەرزشى زانکۆکانى عێراق.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٥/٢١) لە بەغدادی پایتەختی عێراق لە (کلیة الاسراء الجامعیة) کۆبونەوەیەکى تایبەت بەبەشدارى نوێنەرایەتى (٥١) زانکۆ لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ و تایبەت بەشدارى لە کۆبونەوەکەدا کرد.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد دزەیی) نوێنەری یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عەرەبی بەڕێوەچوو، (دانا عبدالباقی محمد) مامۆستا لەبەشى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان بەنوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆبونەوەکەدا کرد، کە تایبەت کرابوو بە هەڵبژاردنى سەرۆک و ئەندامانەى دەستەى یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عێراق.
لە ئەنجامى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردن، زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ و تایبەت لە هەرێمى کوردستان وەک ئەندامى دەستەى گشتى یەکێتى وەرزشى زانکۆکانى عێراق هەڵبژێردرا، لە هەمانکاتدا (دکتۆر ریاض خلیل خماس وەک سەرۆکى دەستەکە و، هەریەک لە دکتۆر عبدالرزاق جبر الماجدی و دکتۆر حسین سعدی ابراهیم وەک جێگرانى سەرۆکى دەستە هەڵبژێردران.