زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێک لە بواری شێوازە نوێیەکانی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان کردەوە
لە درێژەى خولەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەمەبەستى پەرەپێدانى تواناى مامۆستایان و ستافى گشت بەشەکان، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێکی ڕاهێنانى دیکەى بە ناونیشانی ” Gamified Interactive Flipped Classroom ” بۆ ستافى زانستى بەشەکان کردەوە.
خولى ڕاهێنانی ناوبراو، کە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٠٧/٠٦/٢٠٢١) لە یەکێک لە تاقیگەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان-هەولێر دەستى پێکرد، لەلایەن دوو مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، (دکتۆر حسن فهمی) و (مامۆستای یاریدەدەر علیاء اسعد)، بەڕێوە دەچێت. لەم خولە مامۆستایانى بەشداربوو بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ئاشنای ئامرازەکانی پێشکەوتوو لە بواری پەروەردە و فێرکاری دەبن.
خولی ڕاهێنانی ” Gamified Interactive Flipped Classroom “، لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ستافی ئەکادیمی زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێکخراوە، کە تیایدا (٢٠) مامۆستا بەشداریان کردوە .
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، ئاشنا بوونی بەشداربووان بە نوێترین شێوازەکان و ئامرازەکانی وانە وتنەوە بە سوود وەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای زانیاریە. بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی خولەکە، ئەپلیکێشنی Adobe Captivate ، کە ئامرازێکی بەسوودە بۆ درووست کردنی وانە و بابەتی فێرکاری ئەلیکترۆنیکی، بەکار دەهێندرێت. دوای تەواوبوونی خولەکە لە ڕێکەوتى (٢٣/٦/٢٠٢١) بەشێوەیەکى سەرکەوتوو، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت بە گونجاندنی ڤیدیۆ، وێنە و دەنگ لە وانەکانیان بە شێوازێکی پرۆفێشناڵ، باشتر و زیاتر هاندەری خوێندکاران لە پرۆسەی خوێندن بن.
ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین خول و ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ ستافى زانستى و ئەکادیمى بەشەکان و کارمەندانى دەکاتەوە، بەئامانجى ڕاهێنانیان بەنوێترین زانیارى و پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، کردنەوەى ئەم خولى ڕاهێنانەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.