زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێکى تەکنۆلۆجیای زانیاری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەبرد
بەمەبەستى پەرەپێدانى تواناى مامۆستایان و ستافى گشت بەشەکان، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێکی ڕاهێنان بە ناونیشانی “IT for Academics” کردەوە.
خولى ڕاهێنانی ناوبراو، کە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٠٦/٠٦/٢٠٢١) لە هۆڵی VIP زانکۆی جیهان-هەولێر دەستى پێکرد، لەلایەن (مامۆستای یاریدەدەر محمد حسین شکور)، سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر و، (مامۆستای یاریدەدەر عبداللە عبدالعباس ناهی) بەڕێوە دەچێت. مامۆستایانى بەشداربوو لەم خولە، بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ئاشنای ئامرازەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری و بەکارهێنانیان لە پرۆسەی فێرکاری دەبن.
خولی ڕاهێنانی ” IT for Academics “، لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ستافی ئەکادیمی و کارمەندانی زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێکخراوە، کە تیایدا زیاتر لە (٥٠) مامۆستا بەشداریان کردوە .
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، پەرەپێدان بە تواناکانی ICT مامۆستایان لە بواری زانستی و ئەکادیمییە. دوای تەواوبوونی خولەکە لە ڕێکەوتى (٢٢/٦/٢٠٢١) بەشێوەیەکى سەرکەوتوو، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت گونجاوترین journalەکان لە بواری زانستی خۆیان بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی توێژینەوە بدۆزنەوەو لە هەمان کاتدا دەتوانن لە کۆمەڵێک ئامرازی ناسراو و بەناوبانگ بە مەبەستی باشتر کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای پێویست بۆ توێژینەوەکانیان سوود وەربگرن.
ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین خول و ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ ستافى زانستى و ئەکادیمى بەشەکان و کارمەندانى دەکاتەوە، بەئامانجى ڕاهێنانیان بەنوێترین زانیارى و پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، کردنەوەى ئەم خولى ڕاهێنانەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.