فێرخوازانى بەشی بایۆلۆجی هێڵکارى سوڕى نەخۆشیە کوشندەکانى ژیانى مرۆڤ دەکەن
لە چالاکیەکى زانستیەدا، کە سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازانى ڕێکیخست، لە ڕێگەى چەند تابلۆیەکەوە سوڕى نەخۆشیە کوشندەکانى ژیانى مرۆڤ نمایش کرا.
بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆرە ئامینە سەباح جۆما سەرۆکى بەشى بایۆلۆجى لە ڕێکەوتى (٢٩-٣١/مایۆى ٢٠٢١) فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە ڕاڕەوى بەشەکەیاندا ژمارەیەک تابلۆى نمایش کرد، کە گوزارشتیان لە هێڵکارى سوڕى ژیانى نەخۆشیە کوشندەکانى مرۆڤ دەکرد.
لە چالاکیەکەدا کە کۆکراوەى بەرهەمى ساڵى خوێندنى ئەکادیمى فێرخوازان لە (٢٠٢٠-٢٠٢١) بوو، مەبەست لە نمایشکردنى هۆشیارکردنەوەى مرۆڤ بوو بەلایەنى تەندروستى و مەترسى ئەو نەخۆشە کوشندانەى کە دووچارى مرۆڤ دەبن، وەک لە هێڵکارییەکان دەردەکەوێ و جەختى لەسەر کراوەتەوە نەخۆشییە ترسناک و کوشندە و مشەخۆرەکان کە دووچارى مرۆڤ دەبن هیچ ڤاکسینێکی کاریگەریەکى ئەوتۆیان لەسەر نابێت، بۆیە بۆ نەهێشتن و دورکەوتنەوە لەو نەخۆشیانە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن.