سەردانیكردنی سەنتەری هانا بۆ چارەسەری ئۆتیزم
بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرپەرشتی مامۆستا ولید محمد رۆژی یەكشەممە 7/4/2019 لەگەڵ كۆمەڵێك قوتابی هەڵسان بە سەردانیكردنێكی خۆبەخشانە بۆ سەنتەری هانا بۆ چارەسەری خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان (ئۆتیزم) . لەم سەردانیەدا قوتابیان بەشداریان لە چالاكیە رۆژانەكانی منداڵەكان كرد و پرسیاری پێداویستیەكانی سەنتەرەكەیان كرد كە پێویستە هەبێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەم منداڵانە