فێرخوازانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ئاشنایى لایەنى پرۆگرامینگى کارگەکان دەکرێن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتى بەستنەوەى بەشەکانى کارەگە و کۆمپانیاکان و ڕاپەڕاندنى کارەکانیان بەتێچو و کاتێکى کەم و بەرهەمێکى زیاتر بەسودوەرگرتن لە سیستمى زانیارى و تەکنەلۆژیا، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/١١/٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشێوەیەکى مەیدانى سەردانێکی (کارگەیەکى پێپسی)یان لە شارى هەولێر کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن سەپەرشتیارانى کارگەکە پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکیان لەبارەى شێوازى کارکردن لە کارگەیان بۆ باسکرا، دواتر فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى ژووری کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی کارگەکەیان بەسەرکردەوە، دواتر فێرخوازان سەردانی ئەو تۆڕانەیان کرد کە کۆنترۆڵی پرۆسەی بەرهەمهێنان و لەقوتونانى کارگەکە دەکەن.
لە کۆتاییدا، فێرخوازان بەشەکانى دیکەى کارگەکەیان بەسەرکردەوە بە مەبەستی ئەوەی بزانن چۆن تۆڕە ناوخۆییەکان بە ئامێرەکان دەبەستنەوە و چۆن کاردەکەن و چۆن ژمارەیان پێدەدرێت، ئەوەش بووە دەرفەتێک بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەچۆنیەتی بەستنەوەی تۆڕەکانی ئامێرە ناوخۆیەکانى و چۆنیەتی کارکردنیان.