فێرخوازانى بەشى راگەیاندن سەردانى کوردستان24 دەکەن
ڕۆژى دوو شه‌ممه ڕێکەوتى (17/10/2022) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (دانا عوسمان حسێن) فێرخوازانى قۆناغى سێیه‌می بەشى ڕاگەیاندن لە شارى هەولێر سەردانى دامه‌زراوه‌ی کوردستان24 یان كرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن (شڤان شوانی) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان پێشوازیان لێکراو، ئینجا لە دیدارێکدا باسی سەرەتاکانى دامەزراندنى کەناڵى کوردستان24 و، چۆنیەتى گەشەکردن و شێوازی كارەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد، وتیشى كه‌ناڵی كوردستان24 كه‌ناڵێكی ته‌واو سیاسیه و گرنگی به پرسه سیاسیه ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌دات.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 لەگەڵ بەڕپرسى نیوز رووم کۆبونەوە، ئەویش بەکورتى باسى شێوازی كاركردنی ستافهكهیانى بۆ فێرخوازان کرد، ئینجا ئاماژه‌ی به ته‌كنیكه نوێیه‌كان لە کەناڵەکە و سەرچاوەى هەواڵەکانیان و شێوازى کارکردنی کارمەندانى ژورەکەی بۆ کردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانیكردنی فێرخوزانی قۆناغی سێیه‌می به‌شی راگه‌یاندن، ڕادیۆى کوردستان24یان بەسەرکردەوەو له‌لایه‌ن هه‌ندرێن محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه پێشوازیان لێكرا، ئەویش لاى خۆیەوە باسی له جیاوازی كاركردن له رادیۆ كردوو وتی، پێشتر كوردستان 24 به‌رنامه‌و هه‌واڵی تهلهڤیزیۆنهكهی ده‌گواسته‌وه، به‌ڵام ئێستا و له سیزنی نوێی كه‌ناڵه‌كه بڕیارمان داوه گۆڕانكاری نه‌وعی بكه‌ین و ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا رادیۆكهشمان به‌رنامه‌و هه‌واڵی تایبه‌ت به رادیۆی ده‌بێت.