فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەى پڕۆژەیەکى خێرخوازیدا، کۆمەڵێک دیاریان پێشکەش بە منداڵانەى ماڵى خەندە کرد
گروپێک لە فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکى کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکاریان بۆ منداڵانى ماڵى خەندە بەڕێوەبرد، بۆ ئەوەش مامۆستایان و فێرخوازان بەگەرمى پێشوازیان لە هەڵمەتەکەدا کرد و بەشدارییەکى فراوانیان کرد.
فێرخوازان دواى کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارییەکان، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٧/١٠/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر ڕیم جەعفەر ئیسماعیل سەردانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێریان کرد و، لە ماڵى خەندە کۆمەک و هاوکارییەکانیان وەک دیارى پێشکەش بە کچانى خانەکە کرد.
ئەو هەڵمەتە خێرخوازی بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆمەڵێک جلوبەرگی زستانەی بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت لە خانەی چاودێری خەندەى کچان لە خۆگرتبوو، هەر لەو سەردانەدا دواى دابەشکردنى دیارییەکان، ئاهەنگێکی تایبەتیش بۆ منداڵانى ماڵى خەندە ڕێکخرا، بەهۆیەوە منداڵان بە خەندە و خۆشی و پێکەنین بەشداریان کرد و، سوپاسى ماندووبوونی ستافى ماڵى خەندە و، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەریان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنى ئەو هەڵمەتە.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵ ئەرکى خوێندن و زانست، لەهەمان کاتدا بەردەوام هانى فێرخوازان دەدات بۆ کارى خۆبەخشى و بەڕێوەبردنى هەڵمەتى جۆراوجۆر بۆ پاڵپشتیکردنى توێژە جیاوازەکان و خزمەتکردن بە کۆمەڵگە لە کەرتە جیاکان.