فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى سەردانى کونسڵگەرى فەڵەستین دەکەن
رۆژی دووشممە ڕێکەوتى (16/10/ 2023) سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەشید میکائیل، سەردانێکى زانستى بۆ گروپێک لە فێرخوازانی بۆ کونسڵگەرى فەڵەستین لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەبرد و، بە گەیشتنیان بە کونسڵگەرى لەلایەن (نزمی حەزوری) کونسڵى فەڵەستین پێشوازی لێکرا.
لە دیداێکدا، کونسڵى فەڵەستین بە گرنگیەوە باسى لە پەیوەندییە دبلۆماسیەکان لە نێوان وڵاتان کرد، بەتایبەت لە پتەوکردنى گیانى هاوكاری ئەكادیمی و كەلتوری بەگشتى و سیاسى، بۆ ئەوەش نەزمى حزورى بەوردى تیشكی خستە سەر پەیوەندی مێژووی نێوان گەلی فەڵەستین و گەلی كورد، بۆ ئەوەش ئاماژەی بە ڕۆڵی كەسایەتی سەڵاح الدین ئەیوبی و قارمانیەتی لە فەتحكردنی قودس كرد، لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا کونسڵى فەڵەستین تیشكی خستە سەر كاری دبلۆماسی و ڕۆڵی لە پەیوەندییەكان نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەوەش ئاستی ئاكادیمیی فێرخوازانی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى بەرز نرخاند.
هەر لە دیدارەکەدا، ماموستاى یاریدەدەر ڕەشید میكائیل دواى سوپاسکردنى سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسى بۆ ڕەخساندنى ئەو دیدار و پێشوازییە، پاشان وەک هاوخەمیەک بۆ قوربانیانى خەڵکى سیڤیل و گەلى فەڵەستین چەپكێك گوڵی پیشكەش بە کونسڵى فەڵەستین كرد.