فێرخوازانى بەشى ژمێریارى تابلۆ لە بوارى پسپۆڕییەکەیان ئامادە دەکەن
له چوارچیوه‌ی کار و چالاکیه زانستییەکانى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کۆمەڵێک لە فێرخوازان چەند تابلۆیەکیان لە بوارى ژمێریارى پێشکەش بەسەرۆکایەتى بەش کرد.
ڕۆژى چوارشەممە, ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢١) ژمارەیەک له فێرخوازانى به‌شی ژمێریاری له زانکۆی جیهان- هه‌ولێر چەند تابلۆیەکی کە بابه‌تی زانستی له پسپۆڕی ژمێریاری و لقه جیاوازه‌کانی لەخۆگرتبوو پێشکەش بەسەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى کرا.
تابلۆکان به شێوازی دیاگرامی لەلایەن ژمارەیەک لە فێرخوازانى قوناغی یه‌که‌م دیزاین کراوون و لەلایەن پروفیسوری یاریده‌ده‌ر عه‌لی شه‌وکت عوبه‌یدی به‌هاوکاری ماموستایانی پسپۆڕی ژمێریاری له به‌شى ژمێریارى ئامادەکرابوون .
تابلۆکان پیکهاتبون له بابه‌ته‌کانی چاره‌سه‌رکردنی تێچوی پیوانه‌یی standard cost و هه‌نگاوه‌کانی، لەگەڵ شیکردنه‌وه‌ی داهاتی کۆمپانیا و بانکه‌کان له ئه‌نجامی قه‌رزدان و قه‌رز وه‌رگرتن .