ياريزانانى بەشى یاسا لە یاریزانى بەشى کارگێڕى کاریان بردەوە
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى خولى یارییەکانى تۆپى پێى نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ياريزانانى بەشى یاسا توانیان لە یاریزانى بەشى کارگێڕى کاریان ببەنەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى خولى یارییەکانى تۆپى پێى نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ياريەکى گرنگ لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا و تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یارییەکەدا، تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا بەتۆمارکردنى (٦-٥) گوڵ بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەرکەوتن بۆ بەشەکەیان تۆمار بکەن.