زانكۆى جیهان-هەولێر بەچەند یاریزانێک بەشدارى لە یارى گۆڕەپان و مەیدانى نێوان زانکۆکان دەکات
بەمەبەستى خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەچوونى یارى گۆڕەپان و مەیدان، ژمارەیەک لە یاریزانانى زانکۆى جیهان سەردانى یانەى وەرزشى هەولێریان کرد.
ڕۆژى دووشەممە رێکەوتى (٢٩/٣/٢٠٢١) و لە چوارچێوەى چالاکییەکانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەسەرپەرشتى (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئەكرەم عەبدالواحید محەمەدئەمين) سەرۆکى بەش، ژمارەیەک لە یاریزانانى زانکۆى جیهان سەردانى یانەى وەرزشى هەولێرییان کرد.
مەبەستى سەرەکى سەردانەکە بریتیبوو لە ئاشنابوون بەیاریگەکە و خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەچوونى یارى گۆڕەپان و مەیدان، کە وا بڕیارە لە نێوان زانکۆکانى کوردستان لە ڕێکەوتى (١٠/٤/٢٠٢١) بەڕێوەبچێ.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە یاریزانەکان، بەپێى شارەزایی و پسپۆڕییان یارییەکیان دەستنیشانکرد بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەچوونى یارییە جۆراوجۆرەکانى گۆڕەپان و مەیدان.