فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیی کۆمپانیایەکى بەرهەمهێنان لە بوارى میدیا بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون بە ژینگەى کارکردنى داهاتویان، سەرۆکایەتى بەشى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستا مەیس نەسیر، فێرخوازانى قۆناخى دوەمى بەشى دیزاینى ناوخۆیی، لە شارى هەولێر سەردانى کۆمپانیاى (Q production) بۆ بەرهەمهێنانى میدیایان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لەلایەن یەکێک لە لێپرسراوانى کۆمپانیاکە ئاشناى چۆنیەتى کارکردن لە بوارى دیزاینکردن کران، پاشان ڕوونکردنەوەى پێویستى لەبوارە جۆربەجۆرەکانی تایبەت بەکۆمپانیاکە و شێوازەکانی دیزاینەکانیان و ستۆدیۆکانی کۆمپانیاکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەى بابەتى Interior Design-workplace)) دێ بۆ پراکتیزەکردنى زانیارییە تیورییەکان تا بەهۆیەوە فێرخوازان باشتر بتوانن ئاشنایى ژینگەى کارى داهاتویان و چۆنیەتى کارکردن لە بوارە جیاوازەکان بن.