فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە دانیمارک پیشانگەیەکى ئەندازیارى بەسەر دەکەنەوە
لە پەراوێزى خوێندنەکەیان لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆلندا و، بۆ ئاشنابونى زیاتریان بەلایەنى زانستى، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى دانیمارک دەکەن و، پیشانگەیەکى هەمیشەیی ئەندازیارى بەتایبەت ئەندازیارى بۆشایی ئاسمان بەسەردەکەنەوە.
مهند قەیس عەبدوڵلا لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) زانکۆى جیهان-هەولێر، لە کۆبنهاگنى پایتەختى دانیمارک پیشانگەى هەمیشەى ئەندازیارى تەلارسازی بۆشایی و چۆنیەتی خۆگونجاندنی تەلارسازان لەگەڵ پێداویستیەکانی داهاتووی کۆمەڵگە بەسەرکردەوە. لە پیشانگەیەکەدا کۆمەڵێک کارى ناوازەى بوارى ئەندازیارى تێدا نمایش کراوە، وەک دروستکردنی فۆرمێک کە دەتوانێت بەرگری لە بارودۆخێکی سەختی کەشوهەوا بکات لە باکوری گرینلاند.
مهند قەیس عەبدوڵلا لە لێدوانێکدا وتى: لە میانەى ئەم گەشتەدا زۆر شتى تازە فێر بووم، هەروەها لە کاتى بەسەرکردنەوەى ئەو پیشانگەیەدا دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا ئاشناى پڕۆسەی چۆنیەتى دیزاین بەتایبەت دیزاینکردنى زیرەک ببم. هەروەها ئەزموونى ئەوەم وەرگرت بۆ داڕشتنى چۆنیەتى پلاندانان و ئامادەکردنى کەرەستەکان لە دیزاینەکردندا.