فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دبلۆماسیەکان بەشى هەواڵى سیاسى کەناڵى ڕوداو بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی یەکشهمه ڕێکەوتى (١⁄١٠⁄٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلوماسیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر رشید میکائل محمد بۆ تۆڕى میدیایی ڕوداو لە شارى هەولێر ڕێکخست.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن محمد خۆشناو بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى چۆنییهتی بهڕێوهبردنی پەیوەندییەکان بەگشتى لە تۆڕێکى میدیاى سیاسى بۆ فێرخوازان باسکرد. پاشان لە ژورى هەواڵە سیاسیەکان لەلایەن ھیوا جمال بهڕێوهبهری بۆدکاستی روداو کورتە باسێکیان لەبارەى ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا، هەروەک لەگەڵ فیرخوازان گفتوگۆى لەبارەى کاریگەری ڕاگەیاندن لەسەر ئاستى پەیوندەی نێودەوڵەتیەکان و دۆخى وڵاتان كرد.
له كۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا؛ فێرخوازان چهند بەشێکی دیکەى کەناڵەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنا کاروبارە جیاوازەکانى بەڕێوەبردنى کاروبارى میدیاى سیاسى بوون.