فێرخوازانى کارگێڕى گشتى بەسەردانێکى زانستى پارێزگاى هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (16/5/2023) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى چالاکیە زانستیەکانیدا، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد عەبدولکەریم عەبدولوەهاب سەردانى پارێزگاى هەولێریان کرد و، لەگەڵ (هێمن عەلی فەقێ) جێگری پارێزگاری هەولێر کۆبونەوە.
جێگرى پارێزگارى هەولێر کورتەیەکى لەبارەى پارێزگاى هەولێر و پێکهاتە کارگێڕییەکانى لە قایمقام و ناحیە و کۆمەڵگە و ژمارەى گوندەکان و، پەیوەندییەکانی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەها ئاماژەى بە ڕۆڵی پارێزگا لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستى خزمەتگوزارییەکان کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەڕێوەبەرایەتى و بەش و هۆبە جیاکانى دیوانى پارێزگاى هەولێریان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى کاروبارە کارگێڕى و گشتیەکانى پارێزگاى هەولێر بوون بەتایبەت لە چۆنیەتى ڕایکردنى کاروبارەکان .