
فێرخوازانی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی بە سەردانێکی زانستی هۆتێل دیڤان بەسەردەکەنەوە
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date ئەیلوول 21, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 20/09/2026، لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی سەردانێکی زانستییان بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید حامید یاسین و مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب ئەحمەد ئەنجامدا.
لە کاتی سەردانەکەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەندازیاری بەڕێوەبەر ئاڵپەر ئۆزگورون پێشوازییان لێکرا، پاشان شیکردنەوەیەکى وردی لەبارەی نەخشەی گشتیی هۆتێلەکە، ڕێکخستنی کارگێڕیی و سیستمە مێکانیكییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد. بۆ ئەوەش باسى لە پەیوەندیی نێوان بۆشاییە جیاوازەکان، ڕێڕەوەکانی هاتووچۆ، ناوچەکانی خزمەتگوزاریی و ژێرخانی تەکنیکیی هۆتێلەکەی بۆ ڕوون کردنەوە. لە تهوهرێكی دیكهدا، باس لە لایەنە تەلارسازیی و دیزاینییەکانی پەیوەست بە پڕۆگرامی خوێندن کرا و، سەرنجە پرۆسەییەکان بە پڕۆژە ئەکادیمییەکانی فێرخوازانەوە بەستزرانەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان گفتوگۆیان لەبارەی پلانڕێژیی فندقەکان، ڕێکخستنی بۆشاییەکان، دابەشکاریی کارگێڕیی و تێکەڵکردنی سیستمە مێکانیكییەکان لە ناو دیزاینی تەلارسازییدا کرد.
ئەم سەردانە بوو وێستگەیەکى گرنگ بۆ فێرخوازان بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی دیزاینی قۆناغی چوارەم، بەو پێیەی هۆتێل دیڤان یەکێکە لە هۆتێلە دیارەکانی شاری هەولێر و مۆدێلێکی گرنگە بۆ خوێندنی تەلارسازیی هاوچەرخی هۆتێلەکان.



