
فێرخوازانی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە ڕاهێنانی کلینیکیان لە نەخۆشخانەی (Erbil Smart City Hospital) بەردەوامن
- Categories بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی
- Date ئەیلوول 26, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 23/09/2026، لە نەخۆشخانەی (Erbil Smart City Hospital)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر درێژەیان بە ڕاهێنانی کلینیکی هەفتانەیان دا.
لە میانەى ڕاهێنانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر نەڤید عەبدولکەریمی بەڕێوەچوو، لە سەرەتادا، لەلایەن تەکنیککاری ئامێرەکانی تیشک عەلی مدحت پێشوازی لە فێرخوازان کرا، پاشان فێرخوازان دەستیان بە ڕاهێنانەکانیان لەسەر گرنگترین پڕۆتۆکۆلەکانی بەگەڕخستنی ئامێری وێنەگرتن بە لەرەلەری موگناتیسی (MRI) کرد، لەوانەش ئامادەکردنی نەخۆش و دابینکردنی شوێنی ڕاست لە ناو ئامێرەکەدا و، ڕێکخستنی پێوەرە تەکنیکییە گونجاوەکان بۆ هەر پشکنینێک. هەروەها ڕاهێنانەکە بەکارهێنانی ئامێری وێنەگرتنی تیشکی گۆڕاو (C-arm)ی گرتەوە، کە لە ڕێکارە دەستوەردانکارییەکاندا بەکاردێت، دواتریش فێرخوازان بەدواداچوونیان بۆ هەنگاوەکانی ئامادەکردن و بەگەڕخستنی ئامێرەکان کرد.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازان ئاشناى ڕێکاری وەرگرتن و شیکردنەوەی وێنە تیشکییەکان بوون لە ڕێگەی وێستگەکانی کارکردن (Workstations) و، لەسەر خوێندنەوەی وێنە سەرەتاییەکان و چارەسەرکردنیان لە ناو سیستمە ئۆتۆماتیکییەکانی نەخۆشخانەکەدا ڕاهێنران.



