Back

فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانی پیشانگەی HITEX 2026 یان کرد

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم، لە پسپۆڕیی ئاسایشی سایبەری لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانی پیشانگەی HITEX 2026یان کرد.

لەو پیشانگەیەدا، کە لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێکردوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 07/10/2026 فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سارە جەمال حسێن سەردانەکەیان ئەنجامدا.

لە کاتی سەردانەکەدا، فێرخوازان بەشەکانى پیشانگەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەی کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکان و ئەو چارەسەرە تەکنەلۆژییانە بوون، کە پێشکەشی دەکەن.

لە لایەکی دیکەی فێرخواز ناجییە نەوزاد قادر، لە قۆناغی چوارەم، بە پێشکەشکردنی ئەپڵیکەیشنی BestBid و پێناسەکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ سەردانیکەران بەشدارییەکى کاراى پیشانگەکەى کرد.

ئەپڵیکەیشنەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەشداری لە زیادکردنە ئۆنلاینەکاندا لەسەر بەرهەمە جۆراوجۆرەکان بکەن. ئەم بەشدارییەکردنەى فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر دەرفەتێکی گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا پەیوەندی لەگەڵ شارەزاییان ببەستن بۆ شیکردنەوەی ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.