
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان خولێکی وەرزشی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهانی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 31, 2026
فێرخوازانى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی وەرزشیی مەیدانیی بۆ قوتابیان لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهانی نێودەوڵەتی سەرپەرشتى بەڕێوەبردنى خولێکی تۆپی پێی ناوخۆییان بۆ سەرجەم پۆلەکانی قوتابخانەکە کرد.
بەڕێوەچوونی یاریی پاڵەوانیەتیەکە: لە میانەی خولەکەدا، کە لەلایەن هەریەک لە فێرخوازان ((عومەر ئیسماعیل میرخان، ڕامین فەرمان کەریم خان و، ڕەیان حوسێن حەسەن) سەرپەرشتى دەکرا، دوای ئەنجامدانی چەندین یاریی بەهێز، لە کۆتاییدا هەردوو تیپی پۆلی 12ی زانستی و، 11ی زانستی کۆمەڵگەکە گەیشتنە یاریی کۆتایی.
لە یاریی کۆتاییدا، کە بە ئامادەبوونى سەرجەم مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی قوتابخانەکە بەڕێوەچوو، مامۆستایان و قوتابیان بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە وەک هاندەر دابەش ببوون بەسەر دوو بەرەدا؛ بەشێکیان پشتگیرییان لە پۆلی 12 دەکرد و بەشەکەی تر بە هاندانی بەردەوام پشتیوانی پۆلی 11 دەکرد، فێرخوازانی پۆلی 12ی زانستی توانییان بە ئەنجامی (4 – 1) گۆڵ بەسەر قوتابیانى 11ی زانستی سەرکەوتن بەدەست بێنن و، ببنە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتاییشدا، لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپی یەکەم و دووەمی خولەکەدا دابەشکرا.
ئەنجامی چالاکییەکە: دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهانی نێودەوڵەتی و مامۆستایان سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، کە لە میانەى مانەوەیان لە کۆمەڵگەکەیان توانیان ئەو چالاکیە وەرزشیە بۆ قوتابیانى قوتابخانەکەیان ڕێکبخەن و بەسەرکەوتویی یارییەکان بەڕێوەببەن.



