
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بەسەردانێکى مەیدانى ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەسەردەکەنەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر عەلی جەلال جەعفەر بەڕێوەچوو، لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
شەرحکردنی پرۆسە ژمێریارییە بازرگانییەکان: لە میانەى سەردانەکەدا، پەڕژین مامەند عەلی ڕوونکردنەوەی وردى دەربارەی شێوازى کاری ژوورەکەیان، بەڕێوەبردنی دارایی، کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵە بازرگانییەکان و، شێوازی هەماهەنگی نێوان بەشە کارگێڕی و دارایییەکان بۆ فێرخوازان پێشکەش کرد.
ئەنجامی سەردانەکە: سەردانەکە بە کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام دەربارەى شەفافییەتی دارایی کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی عەلی محەممەد و پەڕژین مامەند عەلی کرد بۆ هاوکاریکردنى لە ڕێکخستن و بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنى زانیارییەکان.
You may also like


