فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بە سەردانێکی زانستی کتێبخانەی ئەمازون بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی(21/1/2026)، سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی بەشەکە رێکخست بۆ کتێبخانەی ئەمازۆن لە شاروی هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر.
بە گەیشتنیان لەلایەن خاتوو هانا تحسین کارمەند لە کتێبخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، لە سەرەتادا باسی لە مێژووی دامەزراندنی کتێبخانەکە کرد وبە فێرخوازانی راگەیاند: کتێبخانەی ئەمازون ناوی دێرین بوو لەسەرەتادا بەڵام دواتر ناوەکەیان گۆڕدرا بۆ کتێبخانەی ئەمازون.
پاشان، مناف صابر عزیز خاوەن و بەرێوەبەری کتێبخانەکە، ڕونیکردەوە کتێبخانەکەیان خاوەنی زیاتر لە ١٠ هەزار ناونیشانە و بۆ هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە بوارە جیاوازەکان بەردەستن وەک کتێبی زانستی، پزیشکی، چیرۆک، سیاسی، شیعر و ئاینی بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەربی، چونکە بەشێک لە کتێبەکان لە وڵاتەکانی بەریتانیا و ئەمریکا هاوردە دەکەن. وتیشى پڕفرۆشترین کتێبەکانیان کتێبی منداڵان و نوفلە، دواتر بەگرنگییەوە تیشکی خستە سەر کۆپیکردنی هەموو جۆرە کتێبێک لەسەر خواستی کریار. وکتێبەکان بە شێوازی تاک و کۆ دەفرۆشن بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق.
لە درێژەی سەردانەکەدا؛ فێرخوازان بە ووردی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەیان بەسەرکردەوە و ئاشنابوون بە خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانەکە کە پشتگیری تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات بە دەستکەوتنی جۆرەها کتێبی جیاواز .







