فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر خولی پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزییان لە لەندەن بەسەرکەوتویی تەواو کرد و، بڕوانامەیان پێ بەخشرا
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی, زانستی كۆمپیوتەر, کۆلێژی دەرمانسازی
- Date تەممووز 12, 2026
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکى تایبەتدا، بەسەرکەوتویی کۆتاییان بە پڕۆگرامەکانی خولى ڕاهێنانی پەرەپێدانى زمانی ئینگلیزیی لە شاری لەندەن هێنا.
لەو مەراسیمەدا، سەرەتا بڕوانامەی سەرکەوتنى خولەکە، لەلایەن (دکتۆر محەمەد نوسەیری) و (دکتۆر جۆن) لە دامەزراوەى (IFG) بەخشرا بە هەریەک لە فێرخوازان (ڕەیان حسێن حەسەن) فێرخوازی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و، (عەلی ماهر داود) فێرخوازی قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاریی تاقیگەیی پزیشکی و، (ڕێکەوت عەبدوڵا ڕەسول) فێرخوازی قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر و، (دکتۆر ئەنەس ئەلخووری) لە کۆلێژى دەرمانسازى زانکۆى جیهان-هەولێر.
بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییان لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ دڵسۆزی و پابەندییان لە میانی بەڕێوەچوونى ڕۆژانى خولەکەدا و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە ژیانی ئەکادیمی و پیشەییاندا.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، دکتۆر ئەنەس ئەلخووری بە نوێنەرایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر قەڵغانی ڕێزلێنانی زانکۆی پێشکەش بە دامەزراوەی IFG کرد وەک سوپاسگوزارییەک بۆ هەوڵەکانیان لە ڕێکخستنی ئەم پڕۆگرامە.
ئەم گەشتە ئەکادیمییە لەسەر بنەمای یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (IFG) ئەنجامدرا. خولەکە بە جۆرێک دیزاین کرابوو کە زۆرترین سوودی زانستی و مەیدانی بۆ بەشداربووان هەبێت، پڕۆگرامەکەی ٣٠ کاتژمێر وانەی ئەکادیمی لە ناوەندە بەناوبانگەکانی IFG لەخۆگرتبوو، بە شێوەی ٣ کاتژمێر مەشقی زمانیی ڕۆژانە، لەگەڵ دانیشتنی تایبەت دەربارەی سیستمی خوێندنی باڵای بەریتانی.
جگە لەوەش، لایەنی کەلتووری بەشێکی سەرەکی بوو لە گەشتەکە، کە سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان و نیشتمانییە گرنگەکانی لەندەنى تێدابوو بە مەبەستی فراوانکردنی ئاسۆی هزرى فێرخوازان.



